Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:41

مەسرور بارزانی: نیوەی داهاتی ناوخۆ دەدەینە بەغدا

100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین زانیارییەکانی دەربارەی پرسی مووچە و ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خستە ڕوو.

سەرۆکی حکوومەت سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە  دیاریکراوە کە بریتییە لە 120 ملیار دینار کە هەرێمی کوردستان بیداد بە عێراق ڕایگەیاند: "ئەو 120 ملیار دینارەی هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە." جەختیشی کردەوە کە پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێمی وەک خۆی و بەبێ دەستکاری بنێردرێن.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە حکوومەتی فیدراڵ کرد و گوتی: "ئێمە بۆ نیشاندانی نیازپاکی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، لە ئێستادا نیوەی (50%) داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەدەینە بەغدا."
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی پرسی مووچە بە یەکجاری لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخرێتەوە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق لە کاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان پێ بگات. ئەوەشی خستە ڕوو کە هەرێم هەموو مەرجە یاسایی و داراییەکانی جێبەجێ کردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدادایە بۆ ناردنی تەواوی مووچە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.