Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:41

مەسرور بارزانی: پەرۆشی کاراکردنەوەی پەرلەمانین

100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی نوێدا تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی گرنگی سیاسی، ئەمنی و میدیایی و ڕایگەیاند کە حکوومەت پەرۆشی ئەوەیە لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.

سەبارەت بە دۆخی سیاسیی ناوخۆ، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی دامەزراوەی پەرلەمان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی زەرورە بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی دیموکراسی و یاسادانان لە هەرێمی کوردستاندا.

مەسرور بارزانی هەواڵێکی گرنگی سەبارەت بە پاراستنی کەرتی وزە ڕاگەیاند و گوتی: "حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەڵێنی پێداوین کە سیستمی بەرگریی پێویست بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ئەو کۆمپانیا بیانییانە دابین بکات کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن." ئەم هەنگاوە وەک گەرەنتییەک دەبینرێت بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری.

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی ڕادەربڕین، مەسرور بارزانی پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و میدیاکاران کرد و ڕایگەیاند: "پەیامی من ئەوەیە کە دەبێت ڕێز لە ڕۆژنامەنووسان بگیرێت و مافەکانیان پارێزراو بێت." هاوکات، جەختی لەوەش

کردەوە کە پێویستە ڕۆژنامەنووسانیش لە بەرامبەردا بە شێوەیەکی "پیشەییانە" کارەکانی خۆیان بکەن و پابەندی بنەماکانی ڕۆژنامەگەری بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.