لە کەرکووک ئەفسەرێک بە پلەی عەقید و پێنج پۆلیسی دیکەش بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کران.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی حوزەیران، ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک، لە بازگەی چیمەن کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی، شەش پۆلیس بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەستگیر کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی نیشتمانی، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی عەقید.
ئاسایشی نیشتمانی ئاشکرای کرد، چوار لە تۆمەتبارەکان عەرەبن و دووانی دیکەشیان کوردن، لە ئێستاشدا بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگا کراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.