Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:53

 کەشناسیی هەرێم: سبەی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیکراوی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە هاتنی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە بڕی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەی، کەشناسی ئاشکرای کردووە کە شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ڕوو لە ناوچەکە دەکات و ئەگەری هەیە بەهۆی چڕییەکەیەوە مەودای بینین کەم ببێتەوە. هاوکات جەخت کراوەتەوە کە ئەم شەپۆلە نابێتە هۆی

ەرزبوونەوەی گەرما، بەڵکو پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە بڕی 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
 سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
 دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
 کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی
 هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
 پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
 چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
 زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
 ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی
 گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
 حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.