ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه، تاوتوێی چەسپاندنی ئاگربەستەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل كرد بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه ئه‌منیی و سیاسییه‌كان.
جه‌ی دی ڤانس له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه دڵنیابوونە له ڕێگریی كردن له دروست بوونی گرژی زیاتر له نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل‌دا.
دوابەدوای خولی یەکەمی دانوستانەکان لە سویسرا بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نێوه‌ندگیرانی پاکستانی و قەتەری ڕایانگەیاند، کە تاران و واشنتن ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی شانەیەکی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان له لوبنان، ئه‌وه‌ش بە مەبەستی دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئیسرائیل و حزبوڵلا بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان.
ئه‌مرۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه، جۆزێف عەون چه‌ند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له كاتی جیاواز لەلایه‌ن جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جارێد کوشنەر، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەره‌وه پێگەیشتووە، هه‌موویان جه‌ختیان له پرسی چەسپاندنی ئاگربەست لە لوبنان و ڕاگرتنی كرده‌ی سه‌ربازیی كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.