Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:31

جەی دی ڤانس: بە میکانیزمێکی نوێ چەک لە حزبوڵا دادەماڵین

Kurdistan Ahmed
100%

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن هەوڵی بەدیهێنانی ئاگربەستێکی گشتگیر لە ناوچەکە دەدات و هاوکات کار لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی تایبەت دەکات بۆ بێچەککردنی کۆمەڵی حزبوڵای لوبنانی.

ڤانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە ئاگربەستێکی ناوچەییمان دەوێت،" ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆخی لوبنان بەردەوام دەبێت لە ناو کارنامەی گفتوگۆکانیاندا. وتیشی: "لە ئێستادا خەریکی پەرەپێدانی میکانیزمێکین بۆ بێچەککردنی حیزبوڵا."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشکەوتنەکانی پەیوەست بە لوبنان "زۆر باشن" و جەختی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ڕاستی لە گفتوگۆی بەردەوامدان.

لە لایەکی ترەوە، جوزێف عەون پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جەی دی ڤانس، جارێد کوشنەر ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا، و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا پرسی پێکهێنانی "شانەیەکی هەماهەنگی" بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست لە لوبنان تاوتوێ کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی لوبنان، لەو پەیوەندییەدا تاوتوێی پرسی ڕاگرتنی گرژییە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەو هەنگاوانە کراوە کە پێویستە بنرێن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا، خولێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان شاندەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەست پێ بکات بە مەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.