ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ هەڵپەسارد، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەیە کە هەفتەی ڕابردوو لەنێوان واشنتۆن و تاراندا واژۆ کرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە هاتووە "سەرجەم ئەو مامەڵە بازرگانییانەی کە پێشتر قەدەغەکرابوون لە بوارەکانی بەرهەمهێنان، فرۆشتن و گواستنەوەی سووتەمەنی و کەرتی وزەی ئێران، لە ئێستادا ڕێگەپێدراون.
لە بڵاوكراوەكەدا هەروەها هاتووە "ئەم بڕیارە تا رێكەوتی 21ی ئابی 2026 بە کاتی واشنتۆن بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.