Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:44

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد عەبدوڵەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و ئەحمەد حوسێن ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و وەزیری پێشووی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی حكوومەتی كەنەدا.

لەدیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی كوردستان كردەوە و پێزانینیان بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هەبوو.

شاندەكە هەروەها كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردی لە پەرلەمانی كەنەدا و هەماهەنگیان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردی و ڕۆڵی ئەو فیدراسیۆنە لە پشتگیریی دۆزی گەلی كوردستان خستەڕوو. هەروەها خوازیاری ئەوە بوون دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا لە بواری ئابووری و تەكنەلۆژیا فراوانتر بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی پشتگیری و هاوكارییەكانی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوونە.

سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆیشی بۆ قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان گەلی كوردستان و گەلی كەنەدا دووپات كردەوە و لەوبارەیەوە بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.