Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 12:38

هەولێر.. پارکێکی نوێ لە شاوێس کرایەوە

100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پارکێکی نوێ لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 2 هەزار و 600 مەتری چوارگۆشە لە شاوێس دروست کرا و بە ڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی حوزەیران، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە ڕێوڕەسمێکدا پارکێکی نوێ لە سنووری شارەوانیی شاوێس بە ڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری 2,650 مەتری چوارگۆشە و بە بڕی (28 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی داهاتی 15%ـی شارەوانیی شاوێس دروستکراوە، کە تێیدا نزیکەی 200 داری لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە بۆ دابین کراوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی ئەندازیاری لە شارەوانیی شاوێس سەرپەرشتی وردی پڕۆژەکەیان کردووە، کە بە شێوازێکی مۆدێرن و هاوچەرخ دروستکراوە و چەندین جۆری دار، نەمام و شوێنی دانیشتنی تێدا دابین کراوە بۆ ئەوەی خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی ناوچەکە بگەیەنێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.