بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بۆ سبەی سێشەممە 23ـی حوزەیران، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا تۆزوخۆڵێکی سووک ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 41 | 43 |
| سلێمانی | 40 | 41 |
| دهۆک | 41 | 42 |
| هەڵەبجە | 43 | 43 |
| چەمچەماڵ | 41 | 43 |
| زاخۆ | 41 | 43 |
| گەرمیان | 45 | 46 |
| پیرمام | 38 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 31 | 31 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.