تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکاری تاران و واشنتن خولی یەکەمی دانوستانەکانیان لە سویسرا كۆتایی پێهێناوه و تیشکیان خستۆتە سەر بارودۆخی لوبنان و پرسی ئەتۆمی باسی لێوه نهكراوه.
ئهوهش هاتووه : لە خولی یەکەمی دانوستانەکان کە 80 خولەکی خایاندووه، هیچ دانوستانێک سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجام نەدراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووه: دانوستانەکان سەرنجیان لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 13ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد بووه كه تایبهت بووه به لوبنان.
جێی باسه، تاران پێداگری لەسەر ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای هاوپەیمانی لە لوبنان دەکات، وەک لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتندا واژۆکراو و خرایه ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.