Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:17

وادەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی بجیل ئاشکرا کرا

Rawand rebwar
100%

بەگوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری کوردستان تیڤی بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، پرۆسەیەکی بەرفراوانی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ دەستپێبکات و تێیدا زیاتر لە 1700 فەرمانبەر سوودمەند دەبن.

سەرچاوەیەک لە شارەوانی ناحیەی بجیل بە غەفار تەیب پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند؛ ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم وەک دەستپێکردنی دابەشکردنی زەوییەکان دیاریکراوە. ئەم پرۆسەیە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە کارتی زانیارییان سەر بە ناحیەی بجیلە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، زەوییەکان لە دوو ناوچەی جیاواز دابینکراون؛ بەشێکیان دەکەونە لای ڕۆژهەڵاتی ناحیەکە لە دەوروبەری "کەلات" و بەشەکەی دیکە لە لای ڕۆژئاوای ناحیەکە لە نزیک گوندی "زەنتا" دەبن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.