Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:34

دوای 3 ڕۆژ گەڕان تەرمی ئەو گەنجەی لە سنووری هەولێر خنکابوو دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، پاش سێ ڕۆژ لە هەوڵی بەردەوام، تیمەکانیان توانییان تەرمی ئەو هاووڵاتییە بدۆزنەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاودا خنکابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی حوزەیران، بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی بەرگریی شارستانی، تیمەکانی ژێر ئاوی (خەبات، قەندیل و تەق تەق) توانییان لە سێیەم ڕۆژی گەڕانەکاندا تەرمی هاووڵاتی (کاروان ئیبراهیم ئیسماعیل) تەمەن 35 ساڵ بدۆزنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەرمەکە لە کاتژمێر 11:15ـی پێش نیوەڕۆ دۆزراوەتەوە و دواتر بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.