وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 334 کارتی دیکەی زەوی لە هەولێر کرانە تاپۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی حوزەیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە و لە هەنگاوێکی نوێدا، 334 کارتی دیکە گۆڕدران بۆ سەنەدی فەرمی.
بەپێی زانیارییەکانی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەم قۆناغەی تاپۆکردن زەوییەکانی کەرتی (کەڕک و پیرزین) دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئێستادا وێنەی تۆماری ئەو 334 کارتە گەڕاوەتەوە و ئامادەن، بەمەش خاوەنەکانیان دەتوانن سوودمەند بن لە سەنەدی فەرمیی زەوییەکانیان.
ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کارتەکان و گۆڕینیان بۆ تاپۆی فەرمی، تاوەکو هاووڵاتییان بە شێوەیەکی یاسایی و هەمیشەیی ببنە خاوەنی زەوییەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.