Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:19

وەزیری ناوخۆ لە رێگەی( کوردستان تیڤی) ەوە چارەنوسی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران رادەگەیەنێت

Kurdistan Ahmed
100%

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مژدەی بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی راگەیاند کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن و ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ گۆران سدیق، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند: "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو کەسانەی کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن لە ناو وەزارەتی ناوخۆ و دامودەزگاکانی تری حکومەت."

سەبارەت بە رێکارە کارگێڕییەکان و کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد: "تەواوی نوسراو و لیستی ناوەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراون بۆ ئەوەی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیان بۆ تەواو بکرێت."

رێبەر ئەحمەد دڵنیایی دایە ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و رایگەیاند: "لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پلەکان بەرز دەکرێنەوە و هەر کەسێک کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان شایەنی پلەبەرزکردنەوە بێت، پلەکەی بۆ بەرز دەکرێتەوە و مافەکانی پارێزراو دەبێت."

ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی ناوخۆ، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمدا دێت بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات و پێدانی شایستە دارایی و کارگێڕییەکان بە کارمەندانی کەرتی گشتی و هێزەکانی ناوخۆ، کە ماوەیەک بوو بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەیان ڕاوەستابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.