پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبار سەردار عومەری راگەیاند بە تۆمەتی بەشوودانی كچانی تەمەن خوار 14 و 15 ساڵی.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هێزەکانمان توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (س. ع. ڕ) دەستگیر بکەن.
راشیگەیاند: تۆمەتبار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خۆی بە شێوازێک ناساندبوو کە گوایە کاری دەڵاڵی دەکات بۆ دۆزینەوە و مارەکردنی ژنانی (سووری و عەرەب) کە تەمەنیان 14 و 15 ساڵ بۆ پیاوانی کورد.
پۆلیسی هەولێر هەروەها رایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانمان توانییان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ تۆمەتبار ڕێکخراوە و ڕادەستی دادگا کراوە تا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر بگیرێتەبەر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.