Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە كە لە چەمی زەڵم خنكابوو

کوردستان TV
100%

دوای نۆ ڕۆژ لە ونبوونی و گەڕانێکی بەرفراوان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانی فریاگوزاری توانییان تەرمی ئەو کچە گەشتیارە بدۆزنەوە کە لە چەمی زەڵم خنکا بوو.

کچەکە ناوی (ڕوقیە رافید حوسەین)ە و تەمەنی 11 ساڵ بوو، کە پێش نۆ ڕۆژ لەگەڵ خێزانەکەیدا بە مەبەستی گەشتکردن لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوونە سەیرانگای "ئەحمەدئاوا". بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی چەمی زەڵم و بەهێزیی تەوژمی ئاوەکەوە، ڕوقیە خنکا و تەرمەکەی ون بوو.

تیمەکانی ژێرئاوی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە و تیمە خۆبەخشەکان، بە بەردەوامی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕان. سەرەنجام دوای نۆ ڕۆژ لە شوێنێکی چەمەکەدا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئێستا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.