نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە ديدارێكدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمهتكردنى باشترى ههردوو پارێزگاكه، به پێوست زانى.
گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ بهرهوپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.