Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:07

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، مەودای بینینیش 8 بۆ 10 کم دەبێت.

بۆ سبەی پێنجشەممە 18ـی حوزایران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کم/ک دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 40 41
سلێمانی 37 39
دهۆک 39 40
هەڵەبجە 40 41
زاخۆ 39 40
گەرمیان 42 43
پیرمام 35 37
چەمچەماڵ 39 41
حاجی ئۆمەران 27 28

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.