پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخى سووریا و هاريكاريى كورد و ديمه‌شق تاوتوێ کران. نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له سووريا کردەوە.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى نيشان دا.
پەرەپێدانی هاريكارى و هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدیی ئاسايش و ئارامييه‌كى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی جەختیان لە پاراستنی مافەكانی كورد و پێكهاتەكان لە سووریا كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.