مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژمارهيهك له پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستیان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد .
پارتریارک نۆنا هەروەها ستایشی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی کرد و گوتی ئێوە پیاوی کردارن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.