سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەبارەی پرسی سیستەمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا گفتوگۆ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئامانج ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی، بڕیارە سبەی چوارشەممە، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر پرسە گومرگییەکان، سەردانی بەغدا بکات.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە یەکلاکردنەوەی پرسی سیستەمی گومرگییە. بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممەدا، شاندەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ، ڕێککەوتننامەی تایبەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا واژۆ بکەن.
سیستەمی "ئەسیکۆدا" (ASYCUDA) سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتییە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ و داتا بازرگانییەکان، کە یارمەتیدەر دەبێت لە یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و خێراکردنی جووڵەی بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.