بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات .
سەبارەت بە پلەی گەرما بەرێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ پلەی گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بە کەشی سبەی چوارشەممە کردووە و دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت گەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەی گەرماش (2 بۆ 3 پلە ) بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ سبەی چوارشەممە.
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەلەبجە : 38 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.