بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سۆران ڕایگەیاند، لە نێو سنووری شارەوانی خەلیفان، لەم قۆناغەدا تیروپشک بۆ دابەشکردنی 600 پارچە زەوی کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران دەستیپێکرد.
مەراسیمی تیروپشکەکە بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو. کە تیایدا لە نێو سنووری شارەوانی خەلیفان، لەم قۆناغەدا تیروپشک بۆ دابەشکردنی 600 پارچە زەوی کرا، کە لە کۆی 4316 فەرمانبەری سوودمەندبووی سنوورەکە، بەسەر بەشێکیاندا دابەشکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەکە بەردەوام دەبێت و لە قۆناغەکانی داهاتوودا، هەر شارەوانییەک کە نەخشەی کەرتیی بۆ ئامادە کرابێت و زەوی پێویستی لەبەردەستدا بێت، بەپێی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.