Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 21:31

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەروەها جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردەوە. 

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و ڕووبەڕبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان. لەمبارەیەوە باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی مانگی ڕابردووی سەرۆکی حکوومەتی بۆ بەغدا بەرز نرخاند و بە سەرکەوتووی ناوبرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.