سەرۆکی ئەمریکا گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات، پێش ئەو زۆرێک لە سەرۆکەکان هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتییان لەگەڵ ئێران داوە و شکستیان هێناوە.
ڕۆژی دووشەممە 15ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە مەزنە ئاشتی و ئاسایش بۆ سەرتاسەری ناوچەکە دەهێنێت".
سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی: "زۆرێک لە سەرۆکەکان هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتییان لەگەڵ ئێراندا داوە، بەڵام پێش من هەموویان شکستیان هێناوە. سەرکردەکانی ناوچەکە، بۆ یەکەم جار، سەرۆکێکیان دۆزیوەتەوە کە بتوانێت یارمەتییان بدات بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی ڕاستەقینە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمز لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی هەینیدا بە مەبەستی هەڵگرتنەوەی مینەکان، جارێکی دیکە نەوت لە هەردوو جەمسەرەوە بۆ ناوچەکە و جیهان دەست بە ڕۆیشتن دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.