Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:50

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوا دەخوازێت هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن.

ڕۆژی دووشەممە 15ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە،  پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە".

هاوکات ئه‌وپه‌ڕی پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو لایەنانە دەربڕی‌ کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی ئەم دەستکەوتەدا، هەبووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.