بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووت خستەڕوو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا. ئاراستەی با بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند کە لە نێوان (5 - 15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان (8 - 10) کم دەبێت. هاوکات پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (2 - 3) پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممە 16ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، ئاسمان بە زۆری ساماڵ دەبێت، تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێت کە هەندێک کات دەبێتە نیمچەهەور. خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (5 - 15) کم/ک و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین وەک خۆی دەمێنێتەوە (8 - 10) کم. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە (2 - 3) پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هورێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 36 | 38 |
| سلێمانی | 33 | 36 |
| دهۆک | 33 | 37 |
| هەڵەبجە | 35 | 37 |
| زاخۆ | 35 | 38 |
| چەمچەماڵ | 35 | 37 |
| گەرمیان | 39 | 40 |
| پیرمام | 31 | 34 |
| حاجی ئۆمەران | 24 | 25 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.