Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:52

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی برا گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداریی گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌هۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حوسێن محه‌مه‌د به‌هائه‌دین برای گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ره‌خۆی له‌ ناوبرا و كه‌سوكاری ده‌كات و ده‌خوازێت له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ دوا ناخۆشییان بێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن محه‌مه‌د به‌هائه‌دينى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى  مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌كه‌م.

هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/6/14

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.