ساته‌كانی واژۆ كردنی ڕێككه‌وتنی مێژوویی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نزیك بوونه‌ته‌وه له‌یه‌كتر، به‌ڵام ئیسرائیل گله‌یی هه‌یه و ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
ڕادیۆی مۆنت كارلۆی فه‌ره‌نسی له زاری به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به ته‌نیاش بێت به‌رده‌وام بی له سه‌نگه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ل ئێران.
به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆچوونیان جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و پێیان وایه كه هێشتان ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه له‌سه‌ر ئیسرائیل و داهاتووی وڵاته‌كه و نابێت وا به ئاسانی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی "مۆنت كارلۆ"، بەرپرسانی ئیسرائیل نایانەوێ راشكاوانە رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێداگریی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنه‌كه.
لای خۆیه‌وه، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، "پێویستە پارێزگاری لە هێزی به‌رگریی ئیسرائیل بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت گه‌ر به ته‌نیاش بێت ڕوبه‌ڕووی ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان بێته‌وه بەشێوەیەكی سەربەخۆ، به‌تایبه‌ت رێگریی كردن له‌وه‌ی كه ئێران ببێته خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.