مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە.
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا
بەڕێزان/سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا
بەبۆنەی(69)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بەردەوام بن لەسەر ئەو ڕێبازە ڕەسەن و ڕاستەقینەی خەبات لە پێناو بەدیهاتنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.
پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا پارتێکی ڕهسهن و ههڵقوڵاوەی ناو جهرگهی كۆژان و ئازارهكانی جهماوهری گهلی كوردستانە له كوردستانی سوریا، ئەو حزبە دێرین و سەنگین و تێکۆشەرەیە کە ڕۆڵی لە ڕەوتی بزووتنەوەی رزگارییخوازیدا دیار و کاریگەرە و، هەمیشە پێشەنگی کاروانی قوربانیدان و خەبات بووە.
لەم یادەدا، وێڕای پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی (69)ساڵ خەباتی پڕ بەخشش و قوربانیدانتان، جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان، هەروەها پتەوکردنی بنەما ڕاست و دیموکراسییەکان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان دەکەینەوە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
2026/6/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.