Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:50

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی برا گەورەکەیەوە.

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (حسێن محەمەد بەهائەدین)ـی برا گەورەتانم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داوکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا إليه راجعون 

مسعود بارزانی
14ی حوزەیرانی 2026
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.