Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:51

وەزارەتی شارەوانی: ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی 7 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر درا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی 7 پڕۆژە لە هەولێر دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی حوزەیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی 7 پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

لەو بارەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا، ئەم گوژمانە لەسەر ڕێژەی 17%ـی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر و ڕێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین کراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، پڕۆژەکان ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرن:

1.  قیرتاوکردنی دووسایدی شەقامی حاکم ڕەشید عەبدولقادر.

2.  دروستکردنی شەقامی بەحرکە لە نێوان شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتری.

3.  چاککردنەوە و دووبارە قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری.

4.  قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

5.  قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی هەولێر-گوێڕ.

6.  ئەنجامدانی ڕووپێوکاریی ئاسمانی بۆ چەند شوێنێکی هەولێر.

7.  گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی برایەتی لە شاری هەولێر.

وەزارەت ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی پایتەخت و گەیاندنی خزمەتگوزاریی شایستە بە هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.