بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەرووی 15 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا. پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 15ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێک کاتدا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. هەروەها پلەی گەرما بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 38 | 35 |
| سلێمانی | 35 | 31 |
| دهۆک | 36 | 32 |
| چەمچەماڵ | 37 | 34 |
| زاخۆ | 37 | 33 |
| گەرمیان | 40 | 39 |
| پیرمام | 34 | 31 |
| حاجی ئۆمەران | 26 | 23 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.