Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:07

گەشتوگوزاری هەڵەبجە هۆکاری نە دۆزینەوەی تەرمی کچە 11ساڵەکە ئاشکرا دەکات 

Kurdistan Ahmed
100%

هەورامان جەلال، گوتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند؛ بەهۆی سەختیی ناوچەکە و زۆریی ئاوی چەمی زەڵم، تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمەکە بدۆزینەوە.

زەڵم ناوچەیەکی گەشتیاریی ناودارە؛ ساڵانە سەدان گەشتیار لە ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاوی چەمی زەڵم ئەوەیە، کە لەسەر بەردەکان جۆرە بەڵخ و قەوزەیەک دروست دەکات، ئەمەش بەردەکان زۆر لووس دەکات. گەشتیارانیش زۆرجار بەهۆی ناشارەزاییانەوە پێ دەخەنە سەر بەردەکان و دەخلیسکێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بکەونە ناو ئاوەکەوە.

هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ساڵانە ڕێنمایی نوێ بۆ گەشتیاران دەردەکات، بەڵام بەشێک لە گەشتیاران پابەندی ڕێنماییەکان نابن، مەلەوانی دەکەن و دەچنە ناو شوێنە مەترسیدارەکانی ئاوەکەوە.

چەمی زەڵم ڕووبارێکی چەند کیلۆمەترییە و لە دامێنی چیای داڵانییەوە هەڵدەقڵێت؛ ڕووبارێکی دوورودرێژ و پێچاوپێچی هەیە، بە نێو گوندی زەڵم، گوندی ئەحمەدئاوا و قەزای خورماڵدا تێدەپەڕێت و دواجار ئاوە سازگارەکەی دەڕژێتە ڕووباری سیروانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.