بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 241 نەشتەرگەری و 6,206 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی (1 تاوەکو 2026/5/31) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری 241 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون.
بەپێی ئامارەکان، ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری ئەنجام دراوە بەم شێوەیە: 8 نەشتەرگەری تایبەت، 71 نەشتەرگەریی سەروو گەورە، 45 نەشتەرگەریی گەورە، 107 نەشتەرگەری مام ناوەند و 10 نەشتەرگەری بچووک بوو.
تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لە مانگی ڕابردوودا، لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێركاری 139 تیشک، 113 سۆنەر، 84 پشكنینی سیتی سكان، 57 نازوور و 92 چارەسەری سروشتی بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دراوە، هەروەها 6,206 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.