Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 17:28

هاتوچۆی سۆران: بارهەڵگرێک کەوتە نێو ڕووبار و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا 

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک وەرگەڕا و کەوتە نێو ڕووبارەوە، بارهەڵگرەکە سێ سەرنشینی تێدابووە و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 13ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (ئەکترۆز ترێلە) لە ڕێگای هامڵتۆن نزیک گوند ڕەزان لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە، دواتر بارهەڵگرەکە بە 3 سەرنشینەوە کەوتووەتە نێو ڕووبارەوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە لێزان ژیاری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، دوای گەڕان و پشکنینی خێرای تیمەکان توانرا دوو  سەرنشین لە ئاوەکەدا دەربهێنرێنەوە و ڕزگار بکرێن، بەڵام سەرنشینی سێیەم دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.