پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 12ـی حوزەیران، پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: تیمەکانی دیوانی پارێزگا دەستیان کردووە بە دروستکردنی بەربەست لەو شوێنانەی ئاوی ''زەڵم'' کە مەترسییان لەسەرە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران، هاوکات لە چەند جێگەیەکی پێویستیشدا کامێرای چاودێری جێگیر کران.
پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا، ئەم بەربەستانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پاراستنی گیانی گەشتیاران لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو. ئاماژەی بەوەش دا، کە کامێرا و بەربەستەکان ئاسانکاریی تەواو بۆ تیمەکانی فریاگوزاری دەکەن لە کاتی گەڕان و بەدواداچووندا.
ئەم هەنگاوەی پارێزگای هەڵەبجە لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ گەشتیاران و بۆ ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی دڵتەزێن لەو ناوچە گەشتیارییەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.