درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری شاری ڕانیە ڕوویدا و لە ئەنجامدا گەنجێک گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ هەینی 12ـی حوزەیران، عەلی عەبدوڵڵا ئیسماعیل، گوتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: کاتژمێر 1ـی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای گوندی (بۆسکێن) لە نزیک شاری ڕانیە، پێکدادانێک لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا ڕوویدا.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی هاتووچۆ گوتی، بەهۆی سەختیی پێکدادانەکە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (دیاری عومەر) گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.