Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:53

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بە بڕی 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی شەممە 13ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە زۆری ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆوە نێزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەینی شەممە
هەولێر 39 39
سلێمانی 37 38
دهۆک 37 37
چەمچەماڵ 39 39
زاخۆ 38 39
پیرمام 36 37
حاجی ئۆمەران 26 25

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.