Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:57

لە هەولێر باندێكی مەترسیدار دەستگیركران كە 85 تاوانیان ئەنجامداوە

100%

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری راگەیاند كە لە ماوەكانی رابردوودا 85 تاوانیان ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی کەسنەزان)، دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداریان راگەیاند.

راشیگەیاند: ئەم باندە لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە 85 تاوانی جۆراوجۆریان لە سنوورەکە ئەنجامداوە.

هەروەها رایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوونی چڕ، هێزەکانی نەهێشتنی تاوان توانیان شوێنیان دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزاکانی عێراقی ڕاگیراون، تا ڕادەستی دادگا بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.