Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:34

دژەتیرۆری كوردستان: بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كۆگایەكی دانەوێلە لە قوشتەپە

100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كۆگایەكی دانەوێلە لە سنووری شارۆچكەی قوشتەپە، دژەتیرۆری كوردستان دەڵێت زیانێكی زۆری ماددی كەوتۆتەوە.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 12:55 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید 110) هێرش کرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە شارۆچكەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر.

راشیگەیاند: لە هێرشەكەدا جگە لە زیانێكی زۆری ماددی کە بەر کۆگەکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

دژەتیرۆری كوردستان لە كۆتاییدا بە توندی سەرکۆنەی هەموو ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی كرد کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.