لە زێی بچووک ڕووداوێکی خنکان ڕوویدا و تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستان و هاووڵاتییانی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی پیاوەکەدا کە پاش خنکانی، بێسەروشوێن بووە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پیاوێک بە ناوی محەمەد حوسێن کە تەمەنی 68 ساڵە لە زێی بچووک خنکا. ئەو کەسە ویستوویەتی بە مەلەکردن لە زێی بچووک بپەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی بەهێزیی تەوژمی ئاوەکەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خنکاوە.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان و تیمەکانی ڕزگارکردن ئەوەیە، کە ئەو پیاوە سەرەڕای تەمەنەکەی، ویستوویەتی بە مەلەکردن ئەو ڕووبارە ببڕێت.
جێی ئاماژەیە، تیمە پەیوەندیدارەکان چەندین جار هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتییان کە بەبێ شارەزایی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکان، لە زێ و ڕووبارەکاندا مەلە نەکەن، بەتایبەت لەو شوێنانەی کە تەوژمی ئاوەکەیان زۆر و بەهێزە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.