بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە گەنجێک بدۆزنەوە کە ماوەی 4 ڕۆژ بوو لە ماڵ دەرچووبوو و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی کەسوکاری گەنجێک بە ناوی (دانیاڵ بەکر جەمال) ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سکاڵای فەرمییان تۆمار کرد، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە بەدواداچوون کرد. ئەو گەنجە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە ماڵ دەرچووبوو و نەگەڕابووەوە.
لەو بارەیەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و خێرا، توانییان شوێنی گەنجەکە بدۆزنەوە و بە سەلامەتی ڕادەستی کەسوکاری بکەنەوە.
خۆشبەختانە گەنجەکە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە ناو خێزانەکەی و باری تەندروستیی جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.