Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:34

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بە بڕی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە، بە شێوەیەک لە هەولێر، زاخۆ و چەمچەماڵ دەگاتە 42 پلەی سیلیزی.

بۆ سبەی هەینی 12ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بە بڕی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم ببێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە هەینی
هەولێر 42 39
سلێمانی 39 38
دهۆک 40 39
چەمچەماڵ 42 40
زاخۆ 42 40
پیرمام 37 34
حاجی ئۆمەران 30 27

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.