Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:58

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ زۆر بە توندی هێرش دەکەینە سەر ئێران

100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە زۆر بە توندی هێرش دەکاتەوە سەر ئێران، جەختیشی کردەوە کە دەبوو ئێرانییەكان ئەم ماوە زۆرەی رابردوو بقۆزنەوە و ڕێککەوتنەکەیان واژۆ بکردایە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمڕۆ دیسانەوە جارێكی دیكە بە توندی هێرش دەکەینە سەر ئێران، دەبوو ئەوان ئەو ماوە زۆرەی رابردوو بقۆزنەوە ڕێککەوتن واژۆ بکەن.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە پێویستە ئێران بەزووترین كات ڕێککەوتن واژۆ بکات، چونکە بۆ ئەوان ڕێککەوتنێکی باش و خاوەن مانا و گرنگییە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕەخنەی لە کات کوشتنی تاران گرت و ڕایگەیاند: ئێران کات دەکوژێت و من نازانم سەرکردەکانی چی دەکەن بەتەمای چین، بەڵام ئێمە ئێستا لە پرۆسەی ڕێگرتنین لەوەی ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لە کۆتاییدا ترەمپ هۆشداری دا و گوتی: ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە کە ئێران باجێكی قورس دەدات، ئەمڕۆ بە شێوازێکی زۆر بەهێز هێرشی دەکەینە سەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.