Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:33

ئێران واشنتن بە بەرپرسیاری دەستپێکردنەوەی پێکدادانە سەربازییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەزانێت

کوردستان TV
100%

ئێران ئەمریکای بە دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کرد، دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە ئێران و ئیسرائیل هێرشی مووشەکییەکانیان بۆ سەر یەکتر دەست پێ کردەوە، ئەوەش یەکەمین پێکدادانی ڕاستەوخۆیە لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی 8ـی ئاداری 2026.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی حوزەیران، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: هیچ کەسێک بڕوا بەوە ناکات کە ئیسرائیل بەبێ هەماهەنگی و هاوکاریی پێشوەختە لەگەڵ ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت.

ئیسماعیل بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە کردەوەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ناتوانرێت لە سیاسەتەکانی ئەمریکا جیا بکرێتەوە، بەمەش تاران ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتن گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.