Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:57

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران گەیشتە مەکسیک

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران گەیشتە مەکسیک بۆ ئەوەی ئۆردوگای مەشق و ڕاهێنانەکانی لە تیخوانا ئەنجام بدات وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 كه‌ له‌ هه‌رسێ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌دا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران شەڕی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و ڕێگە نادات هەندێک لە ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی لە خاکی وڵاتەکەیدا ئامادەبن.

دوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی و نادڵنیایی لە بەشداریکردنی، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بڕیاری دا سه‌فه‌ر بكات و به‌شداری له‌ یارییه‌كانی مۆندیالدا بكات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لەگەڵ گەیشتنی شاندی ئێران بە فڕۆکەخانە، ئەمیر غەلەنۆیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی: دەبوو لە هەفتەی ڕابردووەوە لێرە باین، چونکە پێویستیی زۆرمان به‌ ئاماده‌كاریی و خۆگونجاندن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئێره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش لایەنە تەکنیکییەکان، دەبێت ڕێز لە ڕەچاوکردنی ئەخلاقی و مرۆیی بگیرێت، کە پێموایە ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ نه‌كرا.

جێی باسه‌، یاریزانان و ستافی یاوەرانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نیشتیمانی مه‌كسیك پێشوازییان لێكرا.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.