سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان هەردوو پارێزگای زیقاڕ و بەسڕە رووی دا و بەهۆیەوە زیاتر لە 42 كەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئایینی و بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە رێگەی خێرایی نێوان هەردوو پارێزگای زیقاڕ و بەسڕە روویداوە.
بەهۆی سەختی رووداوەكە پاسەكەی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئایینی بەتەواوەتی گڕی گرتووە و سووتاوە، زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن لە ئەنجامی رووداوەكە 25 كەس گیانی لەدەستداوە و 17 كەسی دیكە بریندار بوون.
تەواوی قوربانییەكانی رووداوەكە خەڵكی پارێزگەی بەسڕەن كە لە زیارەتێكی ئایینی شیعەكان دەگەڕانەوە.
میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن بڵاوكردنەوەی ژمارەی قوربانییەكان سەرەتاییە و رەنگە زۆر زیاتریش ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.