Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 05:28

ماکرۆن: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ رووسیا و ئۆكراینا گفتوگۆكانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌  

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە بانگەوازی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا کرد بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسەکان دەستپێبکەنەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆ.

ماكرۆن لە لێدوانێکیدا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و دەوڵەتانی بەڵکان، گوتی: پێموایە ئێستا ئۆکراینا و ڕووسیا پێویستیان بە هه‌نگاونانی كرده‌ییه‌ بۆ ئاگربەست و داڕشتنی پلانی ئاشتی، راشیگه‌یاند، ئەوروپییەکان دەتوانن بەشداری لەوەدا بکەن.

ئەو گوتانەی ماکرۆن ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە زێلێنسکی ڕۆژی پێنجشەممە هاوتا ڕووسییەکەی بانگهێشتی کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی کرد، کە سەرۆکی فەرەنسا بە "دەستپێشخەرییەکی باش" وەسفی کرد و دواتر لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیاوه‌ پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ كرا.

ماکرۆن له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیوادارم بتوانین چاومان لە داهاتوو بێت و گفتوگۆ بکەین کە چۆن دەتوانین گفتوگۆكانی ئاشتیی ڕێکبخەینەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و هێنانەدی ئاشتی.

جێی باسه‌، گفتوگۆکان لە ئەوروپا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا چڕتر بووەتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی دانوستانە وەستاوەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ به‌هۆی جه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.